وه‌زاره‌تی پلاندان ئاماده‌كاری بۆ دارشتنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بۆ ساڵی 2021 پڕؤژه یاسای بودجه ئاماده ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی وه‌زاره‌تی پڵاندانان ده‌ستی كرد به ئاماده‌كاری بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاسای بودجە و و وەزیری پلاندانانیش دەڵێت، هەبوونی بودجە كارئاسانی زۆر دەكات بۆ خەرجی و داهاتەكانی حكومەت.
دارا ڕەشید، وه‌زیری پلاندانان له باره‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه رایگەیاندووە، له وه‌زاره‌تی پلاندانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارای و ئابووی و پلاندان به ڕێوه‌چوو لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە خشتەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان و ئەنجامدانی كۆبونەوە لەهەفتەی داهاتوو لەگەڵیان كرا بەمەبەستی دارشتنی كاری هاوبەش و ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2021.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پلاندانان ئاماژەی بەوەكردووە، كە داوای لێكردوون پەلەبكەن بۆ دانانی میكانیزمەكانی دارشتنی بودجەی بەكاربەر و بودجەی وەبەرهێنان كە هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی بەو ئەركە هەڵدەستن، چونكە سەرباری ئەوەی ماوەی چەندین ساڵە هەرێمی كوردستان بەبێ بودجەیە، بەڵام بەهەبوونی بودجە بۆ ساڵی 2021 كارئاسانی زۆر دەكات بۆ خەرجی و داهاتەكانی حكومەت و هەوڵدان بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان