وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە هەولێر
دوا ئەوەی ئەمڕۆ وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری بەرگری عێراق کۆبوەوە کەمێک لەمەو بەر گەیشتە هەولێر.
وەزیری بەرگری تورکیا لە رێگای فڕۆکەخانەی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە لایەن شۆڕش اسماعیل وەزیری پێشمەرگەو فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیارە ئەمشە خلوسی ئاکار لە هەولێر بمێنێتەوەو سبەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆ ببێتەوە.