فەوزی هەریری: داوامان له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكه‌ن
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی دروستكردنی كۆده‌نگی له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێككۆبوونهوهی لایه‌نه سیاسیه‌كانی رێكخستووه له ئێستادا كه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه وبۆ پشكی كورد پێویستی به رێككه‌وتنی سیاسیه‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت كه داوایان له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووهئامادهكاری بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكه‌ن.
فه‌وزی هه‌ریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وسه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە پەرۆشن بۆ چارەسەری کێشەکانی ھەولێر و بەغدا.
هەروەها سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندپێوستە لێکتێگەشتن و لێکنزیکبوونەوە لەنێو لایەنە سیاسیەکان ههبێبۆ چارەسەری کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بۆ یە داوایان له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانبكه‌ن.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی چوونی شاندی سیاسی ھەرێمی کوردستانیش بۆ بەغدا ده‌ڵێت، ئەوە یەکێکبووه لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی فراوانی لایەنە سیاسییەکان، بەڵام ھیچ وادەیەک بۆ چوونی شاندی سیاسی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدادیار نییە، هه‌ر كاتێك لایەنە سیاسییەکان ئامادەییان ھەبوو و کاتەکەی دیاری کرا، شاندە سیاسییەکە دەچێتە بەغدا.