مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك : لەمێژووی هەموو دەسەڵاتی کارگێڕی کورددا کەرکوک بەم دۆخە خراپ و ماڵوێرانیەی ئێستا گوزەری نەکردوە

دوای ئه‌وه‌ی رێبوار ته‌های په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد كه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ك بودجه‌ بۆ پارێزگای كه‌ركووك نه‌نێرن، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ به‌ جۆرێك پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك رایگه‌یاند كه‌ نیگه‌رانن له‌و هه‌ڵوێسته‌و له‌ به‌رامبه‌ردا مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ پشتگیری هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌كه‌ن.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی مەڵبەندی دووی کەرکوک یه‌كێتیدا هاتووه‌ ئێمە پشتیوانی بۆچوونی پەڕلەمانتاران بەگشتی و ڕێبوار تەها بەتایبەتی دەکەین،وەک نوێنەرانی ڕاستەقینەی کەرکوکیەکان.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه‌ لای هەموان ڕوون و ئاشکرایە لەشارێکی دەوڵەمەند و پڕ لەسامانی سروشتی وەک کەرکوک بەهۆی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی ئیداریەوە لەکۆی 24 کاژمێر تەنها 4 کاژمێر کارەبای نیشتیمانی هەیە،هاوکات کەرکوک بووە بە زبڵدانێکی گەورە و غەرق بووە لە خاشاک و پیسی و زبڵ،کە لەمێژووی هەموو دەسەڵاتی کارگێڕی کورددا کەرکوک بەم دۆخە خراپ و ماڵوێرانیەی ئێستا گوزەری نەکردوە.
.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه‌ بەهۆی خراپ بەکارهێنانی لەلایەن ئیدارەی بەزۆر سەپێندراو داوا دەکەین شایستە داراییەکان ڕادەستی دەستێکی ئەمین بکرێت وهاوکات داوا لەسەرۆکایەتی پارلەمان و لیژنەی دارایی و حکومەت دەکەین ئاوڕی زیاتر لە دۆخی خراپی دەسەڵاتی کارگێڕی کەرکوک بدەنەوە و لەم قەیرانانە ڕزگاری بکەن و گەندەڵکاران بەسزای یاسایی بگەیەنن جا هەرکەس و لایەنێکە. هاوکات دەزگای نەزاهە و چاوەدێری دارایی چڕ و ووردتر بەئەرکە یاسایی و کارگێڕیەکان لە ئەستۆ بگرن.
)

 

Back to top button