له‌ خانه‌قین داعش ده‌وریه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو ده‌بات

خواكوڕك

دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ ملیشیای حه‌شدی شه‌عبی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان و پشكنین به‌ده‌شتاییه‌كانی خوارووی خانه‌قین، ده‌كه‌وێته‌ بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌كوژێت و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌سگیر ده‌كات.

سه‌چاوه‌یه‌ك له‌ نێو هێزه‌كانی پێشمه‌كه‌ له‌ خانه‌قین به‌ (خواكوڕك)ی راگه‌یاند، دوای ده‌رچوونی مه‌فره‌زه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بۆ پشكنینی ده‌وره‌وبه‌ری پاڵاوتگه‌كانی خوارووی خانه‌قین، مه‌فره‌زه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ بۆسه‌ی داعش و 10 چه‌كداریان كوژراون و 8 دیكه‌ ده‌سگیركرتون.

له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك نائارامی و شه‌ڕوپێكدادن له‌نێوان میلشییاكانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی داعش له‌ باشووری خانه‌قین و ناوچه‌ی نه‌فتخانه‌‌ روویداوه‌، له‌مچوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام راوه‌دوونان و گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه‌.

Back to top button