ئەگەر بیبەری توون بخۆن لەم چوار نەخۆشییە بەدووردەبن

خواردنی بیبەری تون لە زۆربەی وڵاتان بەتایبەتیش وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا بەربڵاوەو گرنگی پێدەدەن بێجگە لەژەمی بەیانیان زۆربەی خوانەكانیان بێ بیبەری تون بەڕێ ناكەن ئەویش لەبەر چەند سوودێكی سەرسوڕهێنەر، هەرئەوەش وای كردووە لە ئێستا لە زۆربەی جیهاندا لەسەر سفرەو خوانەكان دادەنرێت.

گرنگترین سوودەكانی خواردنی بیبەری تون بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. هاوكاری سوتانی وزە دەكات: لەكاتی خواردنی لە (8%) ی وزەی لەش دەسوتێنێت، ئەمەش وادەكات لەكاتی خواردنی ئارەق بكەین و لەشمان گەرم ببێت.

2. تەندروستی دڵ دەپارێزێت: لە ئەنجامی توێژینەوەكان دەركەوتووە ئەو كەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن بەڕێژەیەكی كەمتر تووشی جەڵدەی دڵ دەبن.

3. ئازار كەمدەكاتەوە: بەهۆی ئەوەی لەكاتی خواردنی كەمێك دەمارە ڕاگەیاندنەكان بۆ مێشك كەمدەكاتەوە ناهێڵێت ئازارەكان بگاتە مێشك.

4. دڵ خۆشدەكات: بەهۆی ئەوەی هانی مێشك دەدات هۆرمۆنی دڵ خۆشی دەربدات لە خەمۆكی و بێزاری دورماندەخاتەوە.

 

Back to top button