کەشناسی : شەپۆڵێکی باران بارین و سەڕما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور و بارانبارین ده‌بێت، ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه 20/1/2021، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور و باراناوى ده‌بێت، له زۆربه‌ى ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانى و دهۆكیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان هاووڵاتییانیشى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە، به بارانبارین و به‌فربارین بەردەوامى دەبێت، سبەى چوارشەممە کاریگەریى ئەو شەپۆلە لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان زیاتر ده‌بێت، بە تایبەتى ناوچە شاخاوییەکان و قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەرى بەفربارینیش لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى هه‌یه. کاریگەریى ئەم شەپۆبە لە ڕۆژى پێنجشەممە کۆتاى دێت.