سێ تەقینەوە ڕویدا
سەرچاوەکان دەڵێن، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی جرف زەلسەرخ لە باشوری رۆژئاوای بەغدای پایتەختی عێراق سێ تەقینەوە روویداوە.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە تەقینەوەکان لە ناو چەند شوێنێکی سەر بە میلیشیای سەر بە هێزەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕوویداوە و ، هەروەها باس لە هیچ زیانێکی گیانی و بریندار لە نێو سوپای عێراقدا نەکراوە.
ھاوكات فەرماندەی ناوەندی سەربازی ڕایگەیاند كە ھێرشەكان بە ھۆی فڕۆكەوە نەبوون.
سەرچاوە : ئەلحەدەس