ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە هێرشیان کردبێتە سەر حەشدی شەعبی
لە دوای ئەوەی ڕاگەیاندنە عێراقیەکان شەوی دووشەممە ڕایانگەیاند ، ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی ” جورفول سەخر ” بۆردوومانی چەند بنکەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردووە ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە تویتێکدا ڕایدەگەیەنێت ، ئەمریکا هیچ جۆرە هێرشێکی نەکردۆتە سەر هێزەکانی میلیشیایی حەشد شەعبی ، بەڵکو پاشماوەکانی داعش بە تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لەو ناوچەیە هێرشی تیرۆریستیان ئەنجام داوە
لەو هێرشەدا بۆ سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی 9 چەکداری ئەو گرووپە بوونە قوربانی