سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری به‌گری به‌ریتانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ 12/2/2017 له‌ سه‌ڵاحه‌دین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مایکڵ فالۆن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا ده‌ستی پێكرد.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا شه‌وی رابردوو له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ دایه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیه‌ چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ ده‌كرێت.

Back to top button