دوو لیوای دیکەی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانانەوە پڕچەک دەکرێن
پڕچەک کردنی ئەو دوو لیوایەی پێشمەرگە لەچوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگی هەوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگەدا بڕیاری لە سەر دراوە
لەمبارەوە لیوا بابەکر فەقێ بەرێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نشتیمانی وەزارەتی پێشمەرگە ، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، “لە سەرەتای شەڕی داعشەوە، ھێزەكانی ھاوپەیمان دوو لیوای پێشمەرگەیان پڕچەك كرد و ئەمەش كاریگەری ھەبوو لەسەر ھێزی پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی تیرۆریستانی داعش، ساڵی رابردووش ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ھەردوو لیوای ١٤و ١٦یان پڕچەك كرد و ھەموو پێداویستییەكی سەربازییان لە چەك و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕ بۆ دابین كردن و هەروەها مەشق و راھێنانیشیان بەو دوو لیوایە كرد”.
بەبەکر فەقێ هاوکات زانیاری لە سر دامەزراندنی دوو لیوای دیکەی پێشمرگە دەدات و دەڵێت : “بڕیارە دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە دابمەزرێن، ئەوانیش لیوای ١٣و ١٥ن و ھەردوو لیواكەش لەلایەن ھاوپەیمانانەوە پێداویستیی سەربازییان بۆ دابین دەكرێت”.
لە کۆتاییشدا ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە ئاماژە بە بەڵێنی و هاوکارییەکانی بەردەوامی هاوپەیامنان دەکات ، بە تایبەتی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەردەوامی مەشق و ڕاهێنانەکانی سەربازی