ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی سیمی لە ئۆتۆمبێلی زبڵ و خاشاکەوە تەقەی کردبوو دەستگیر کرا

 

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی سیمی خاتوناوەی هەولێر تەقەی لە ماڵی خەزووری کردبوو دەستگیر کرا

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردوو ١٨/١/٢٠٢١لەکێشەی نێوان زاواو خەزورێک لەگەڕەکی سیمی خاتوناوەی شاری هەولێر (سەربازعبدااللە سعداللە)تەمەن١٩٩٣ -دانیشتووی ٥ی حەسارۆک تەقەی لەماڵی خەزووری خۆی دەکات بەناوی(فەرهاد زاهیر بایز)، ناوبراو ئۆتۆمۆبێلی کۆمپانیای تایبەت بەکۆکردنەوەی زبڵ وخاشاک بەکارهێناوە،لەلامان دەستگیرکراو ڕێککاری یاسایی دەرهەق دەکرێت .

 

 

 

ڕاگەیاندنی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

​                     ١٩/١/٢٠٢١

No description available.

No description available.

Back to top button