سەكردەی حوسیەكان لە چی توڕە بوو؟

 

سەرکردەی میلیشیاكانی حوسی عەبدولمەلیک ئەلحوسی کە لە لیستی ڕەشی تێرۆرستی نێودەوڵەتی ئەمریکادایە ، دانی بە گەندەڵی سەرکردایەتی و نەریتە جیاکارییەکانی ناو خودی ئەو گروپەدا نا .

ئەلحوسی گوتی هەندێک لە میلیشیاکانی بەهۆی سەرمای سەنعاوە گیانیان لە دەست داوە ، ئەوەش بەهۆی نەبوونی بەرگی پارێزەرانەوە ، لە کاتێکدا سەرکردە و سەرپەرشتیاران زیادەیەک لە ماڵەکانیاندا هەیە .

ئەو سەرکردەو سەرپەرشتیارانی تۆمەتبارکرد بەگەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و ، گوتی ” ئەوان ” ئارەزوومەندبوون لەدابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خۆیان ” ، لەکاتێکدا چەکدار هەیە کە دەست بۆ خواردنی سەرەکی ھاوڵاتیان نابەن.

Back to top button