میدیاكانی یه‌كێتی هه‌ڵمه‌تێكی (ئابڕۆیی) بۆسه‌ر ئازاد جوندیانی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی ئازاد جوندیانی ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن میدیاكانی ئه‌و حزبه‌وه‌ هێرشێكی فراوانی كراوه‌ته‌ سه‌ر و ده‌ڵێن، عه‌یبه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌.

میدیاكانی یه‌كێتی به‌ پشت به‌ستن به‌ لێدوانێكی پێشووی لاهور تاڵه‌بانی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی كه‌ گوتبووی، چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی یه‌كێتی عه‌یبه‌یان ده‌ركه‌وتووه‌ لای پارتی، بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌، ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی هه‌مان گومانی له‌سه‌ره‌.

پێشتر چه‌ند ئه‌ندام په‌له‌مانێكی گۆڕان و چه‌ند كادیرێكی باڵای یه‌كێتی له‌رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ گرته‌یی ڤیدیۆیی ئابڕۆییان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، و به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی لاهور تاڵه‌بانی بێت، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ركرده‌كان و كادیره‌ باڵاكانی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ سلێمانی خه‌ریكی ده‌رخستنی عه‌یبه‌كانیانن له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

Back to top button