داوای ھێز دەكرێت بۆ پاراستنی گوڵاڵە

 

ئەحمەد مەزهەر ئەلجبوری پەرلەمانتاری پارێزگای دیالە ڕۆژی سێشەممە داوای لە سەرۆک وەزیران کرد هێزێکی تایبەت ڕەوانەی گوڵاڵە بکات بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە.

ئەلجبوری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:”ئەو گروپە تیرۆریستیەی داعش هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی گوڵاڵە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیالە و بەبێ جیاوازی تەقەیان کرد لە گەڕەکێکی نیشتەجێبوون و وێستگەیەكی کارەبایان سوتاند و بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێکەوێتەوە”

ئەلجبوری، وتیشی:”بۆ یەکەمجارە لەدوای ئازادکردنی ناوچە بەرفراوانەکانی پارێزگاکە، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش گەیشتووەتە ناوەندی شارەکە”ھاوكات وتیشی:”ئەمە پێشێلکارییەکی گەورەی ئەمنییە و پێویستی بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە هەیە”

Back to top button