په‌رله‌مانتارێك: ئاماده‌كاریه‌كانی پێكهێنانی هێزێك بۆ رێگری له‌ قاچاقچێتی به‌ كۆتا هاتووه‌

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ دروستكردنی هێزێكی ئه‌منی بۆ چاودێری كردنی خاله‌ سنوریه‌كانی و رێگری كردن له‌ قاچاغچێتی، ئەندامێکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای ده‌كات كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە سەرقاڵی پێکھێنانی ئەو ھێزە ھاوبەشەن .

نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی پێکھێنانی ئەو ھێزە ھاوبەشەن و كه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاچاخچێتیی دەروازە سنوورییەكان بڕیاری دروستكردنی درابوو.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند ھەردوو وەزارەت سەرقاڵی دانانی پەیكەربەندیی هێزەكەن، جگە لەوەش ئەرک و بەرپرسیاریەتی و شوێنی جێگیربوونیان دیاری دەکرێت، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو رێکارانە، ھێزەكە لە دەروازە سنوورییەكان جێگیر دەبێت.

Back to top button