ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە
دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕی میدیای رووداو چه‌ند كه‌ناڵێك وا بڵاو كرایه‌وه كه شاره‌وانی هه‌ولێر مانگانه بڕێك پاره له سه‌وزه‌و میوه‌فرۆشه‌كانی سه‌ر عاره‌بانه وه‌رده‌گرێت، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێت كه سه‌ر له به‌ری ئه‌و هه‌واڵه نا ڕاسته ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێردا هاتووه لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ناوی شارەوانییان لە ڕووداوێک هێنا کە هیچ پەیوەندییەکی بە فەرمانگەکانی ئێمەوە نەبووە
ده‌قی ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە
تۆڕی میدیایی ڕووداو، هەواڵێکی دوور لە زانیاریی دروست بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بڕی پێنجسەد هەزار دینار مانگانە لە سەوزە و میوەفرۆشانی سەر شەقامەکانی هەولێر وەردەگیرێت. ئێمە لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە ڕەت دەکەینەوە، نیگەرانیمان بەرامبەر تۆڕی میدیایی ڕووداو دەردەبڕین کە بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنە پەیوەندی دارەکان هەواڵی بێ بنەما بڵاو دەکەنەوە. هەروەها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ناوی شارەوانییان لە ڕووداوێک هێنا کە هیچ پەیوەندییەکی بە فەرمانگەکانی ئێمەوە نەبووە.
داواکارین لە هەموو دەزگا میدیاییەکان، بە شێوەیەکی پڕۆفێشناڵانە ڕەفتار لەگەڵ هەواڵەکان بکەن و دوای دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی هەواڵەکان، ئەوسا بڵاو بکرێنەوە.ئەگەر نا ناچار دەبین کە ڕێکاری یاسایی بگرینەبەر.