ئێران 9 به‌رپرسی ئه‌مریكا و دۆنالد تره‌مپی خسته‌ لیستی سزادان

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌مریكا به‌ هۆی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ لایه‌ن  وڵاتی ئێران سزای قورسی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌، به‌رگری، گه‌نجینه‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا خستۆته‌ لیستی سزادراوان ..

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناوی هه‌موو ئه‌و كاسایه‌تیانه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندوون له‌وانه‌ مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری پێشووی به‌رگری، جینا هاسبڵ ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری،  جۆن بۆڵتن ،  برایان هۆك، ئیلیۆت ئیبرامز،، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی چاودێری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ پێشێلكاری دژی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و تاران و چالاكی تیرۆریستان ئه‌نجامداوه‌ بۆیه‌ خراونه‌ته‌ لیستی سزادان و جگه‌ له‌وه‌ی به‌شدار بوونه‌ له‌ كوشتنی زانای ئه‌تۆمی “موحسین فه‌خری زاده‌” و “قاسم سوله‌یمانی” و هاوه‌ڵه‌كانیان، جگه‌ له‌وه‌ش، رۆڵیان له‌ كرده‌وه‌ی “تیرۆریستی” دژی ئێران هه‌بووه‌ و پشتیوانی دارایی و چه‌كداری و مه‌شقی “گروپی ئۆپۆزسیۆنی تیرۆریستی”یان كردووه‌.

 

ئاماژه‌شی كرد، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌، ئابڵوقه‌ی ئابوورییان به‌سه‌ر گه‌لی ئێراندا سه‌پاندووه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی كه‌می ده‌رمان، خۆراك، خزمه‌تگوزاری و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی.

 

سه‌رچاوه‌: R

Back to top button