به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێكی چاكسازی نا، ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا حكومه‌تی عێراق ئاماده‌ نیه‌ كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی له‌ باره‌ی مووچه‌ دا.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك به‌ بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، له‌ دوای مانگی یه‌كه‌ 30 رۆژ جاره‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ پێی ئه‌و داهاته‌ی به‌رده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ حكومه‌تی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ چاكسازی له‌ چه‌ند كه‌رتێكدا كردووه‌و بڕیاره‌ له‌ داهاتووشدا چاكسازی به‌رده‌وام بێت و چه‌ند سێكته‌رێكی دیكه‌ بگرێته‌وه‌.

Back to top button