دوو پۆستی دیكه‌ له‌نێو پارتی گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهات

خواكوڕك

دوای ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی پێشتر له‌ چه‌ند پۆستكی ناو رێكخستنه‌كانی پارتی ئه‌نجامدرا، له‌ ئێستاشدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ هوشیار سیوەیلی و هێمن هه‌ورامی پۆستی نوێیان بۆ دیاری كراوه‌.

هێمن هه‌ورامی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، هوشیار سیوەیلی وه‌ك بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیاری كرا و هەروەها هێمن هەورامی بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکرێتە راوێژکاری سەرۆکی پارتی.

هه‌روه‌ها ئه‌وش زانراوه‌ كه‌ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە دهۆک بکرێتەوە. و دواتریش چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی دیكه‌ له‌ پۆسته‌ حكومیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان.

Back to top button