ته‌مه‌ن كورت ده‌كات

زانا به‌ریتانیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ خواردنی گۆشتی سوور و به‌رهه‌مه‌كانی ته‌مه‌ن كورت ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ به‌ بڕێكی زۆر ده‌خورێت.

ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری” ئێكسپرێس” ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ خواردنی گۆشتی سوور به‌تایبه‌ت” گۆشتی به‌راز و به‌رهه‌مه‌ له‌ قتونراوه‌كانی گۆشت” ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات به‌ تایبه‌ت له‌ پیاواندا.

پسپۆڕان داوا له‌ پیاوان ده‌كه‌ن له‌جیاتی گۆشتی سوور پاقله‌ و چه‌ره‌س و پاقله‌ی‌ سۆیا بخۆن ، یۆری سیڤۆلاب پزیشكی زانستی ته‌ندروستی باس له‌وه‌ ده‌كات مه‌ی‌ و خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان كاتێك به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌خورێنه‌وه‌ زیان به‌ په‌نكریاس ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی توندی په‌نكریاس زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی بكوژ ده‌بێت و هاوشێوه‌ی‌ زۆر خواردنی گۆشتی سوور مه‌ترسی مردن زیاد ده‌كات.

Back to top button