پەرلەمانی کوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەی جووتیاران میوانداریی وەزیری بازرگانی و كشتوكاڵ دەكات
لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، بەمەبەستی تاووتوێكردنی كێشه‌ی جووتیاران و چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه، ، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە و ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لێژنه‌كه رایدهگهێنێت، لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی شایستە داراییەكانی جووتیاران لەلایەن بەغدا بۆ ساڵەكانی 2014، 2015، 2016 كرا، كەئەو پارەیە قەرزە لای حكومەتی عێراقی.
لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كهلەتەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی زەوییە كشتوكاڵییەكانی جووتیاران كرا، بەتایبەت رووداوی گوندی ئەشكەوسەقا، بۆیە لیژنە بڕیاریدا راپۆرتێك ئامادە بكات و ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی په‌رله‌مانى بكات و هەوڵیش بدرێت بۆ چارەسەركردن و ئاشتكردنەوەی هەردوو بنەماڵەكە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، له‌به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا لیژنەكە لەگەڵ نوێنه‌رانی جووتیارانی گوندی ئاشۆكان كۆبووه‌وه‌و گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر پرسی دروستكردنی پڕۆژەی هەپی ستی كرد كهلەلایەن وڵاتی چین-ەوه له‌نزیك ئه‌و گونده ئه‌نجام ده‌درێت و بووەتەهۆی ناڕەزاییی جووتیارانی گوندەكە بەهۆی ئەوەی زەوییەكانیان بەر پڕۆژەكە دەكەوێت، لیژنەكە پشتیوانیی خۆی بۆ جووتیارانی گوندی ئاشۆكان دەربڕی و بڕیاریدا كێشەو ناڕەزایی جووتیارانیش بەنوسراوی فەرمی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكات و لەرێگەی ئەوانەوە داوا لەوەزارەتی شارەوانی و كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان بكەن كێشەكه چارەسەر بكرێت.
لەكۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنە بڕیاریدا ئه‌مرۆ چوارشەممە ، میوانداریی وەزارەتی بازرگانی و كشتوكاڵ و نوێنەری جووتیاران بكات بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ وەرگرتنی پارەی قەرزی جووتیارانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا-وه.