دۆناڵد ترەمپ بڕیاری لێبوردنی بۆ 73 کەسایەتی لە ئەمریکا دەرکرد
دۆناڵد تره‌مپ پێش ته‌واوبوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ 73 كه‌سایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ركرد، لەو کەسایەتیانەش ستیڤ بانۆن، ڕاوێژکاری پێشوی کۆشکی سپییە.
دۆناڵد تره‌مپ شه‌وی رابردوو پێش رۆیشتنی لە کۆشکی سپی وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، ئەوەی كه پلانمان بۆ دانا جێبەجێمان کرد.
پێش رۆشتنی تره‌مپ لێبوردنی گشتی بۆ 73 كه‌سایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ركردووە، یه‌كێك له‌وانه دوو گۆرانیبێژی راپ-ن كه تۆمه‌تبار كرابوون به هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هه‌روه‌ها لێبوردنی بۆ دادوه‌ر كوامی كیڵباریك، سه‌رۆكی شاره‌وانی دیترویت دەرکرد كه 28 ساڵه له زیندانایه به تۆمه‌تی گه‌ندەڵی.
حزبكه‌ی تره‌مپ و ئه‌ندامانی بێبه‌شنه‌بوون له‌و لێبورده‌ییه، به‌رپرسی دارایی حزبی كۆماری ئه‌مریكا له ناو ئه‌و لیسته بوو، كه به‌ر لێبورده‌یی كه‌وتن، ئهلیورێد برویدی به تۆمه‌تی ئەنجامدانی فێڵ و گه‌نده‌ڵی و سپی كرده‌وه‌ی پاره، به‌تایبه‌ت له سندوقی وه‌به‌رهێنانی مالیزیادا.