سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستپێده‌كات
خواكوڕك
بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق له سلێمانی، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فەرماندەی فەوج و لیواکانی پێشمەرگە رایده‌گه‌ینێت، تیمه‌كانی سه‌ر به‌كۆمسیۆن دەچێنە به‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بۆ تۆمارکردنی ناوی پێشمەرگە لە سیستمەکەدا.
هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سلێمانى رایگه‌یاند، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئاسایشى نەتەوەیدا ژمارەی تۆمارکراوی هێزەکانی پێشمەرگە لە سیستمی بایۆمەتری هەڵبژاردندا پارێزراو دەبێت و بۆ هیچ کەس و لایەنێک ئاشکرا ناکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمسیۆن له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژناه‌وانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئەم سیستمى بایۆمەترییە جیاوازە لەوەى حکومەتى هەرێم، چونکە ئەوەى حکومەتى هەرێم بۆ مووچەیە و ئەوەشى ئێمەش تەنها بۆ هەڵبژاردنە، هەر هاوڵاتیەکیش ئەم تۆمارەى نەبێت بەشدارى هەڵبژاردنەکان ناکات.