كه‌شناسی هه‌رێم : به‌فر و باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبیینهكانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاو كرده‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: كه ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 20 ى 1 ى 2021 ، ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ھەندێك كاتدا بارانی بەلێزمە دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه: سبه‌ی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور و سار دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتی بەیانی زوودا.