ئەو گەنجەی لەهەولێر پەڵاماری دراوە پێشتر بڵاوی كردبوویەوە، كە هەرەشەی لێكراوە لەلایان بەرپرسانی یەكێتی

دوای بڵاو بوونەوەی وێنەیەك كە دەریدەخان گەنجێك لەهەولێر پەلاماری دراوە، چەند میدیایەك وەك پیشەی هەمیشەییان دەستیان كردووە بە چەواشەكاری و گوایە لەلایان پارتیەوە پەلاماری دراوە لەسەر رەخنە گرتن، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو گەنجە پێش 24 كاتژمێر پێش ئەوەی لێی بدرێت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە لەلایان بەرپرسانی یەكێتیەوە، هەرەشەی لێكراوە”.

هاورێ كوردی كە كادیرێكی یەكێتی نیشتمانیە، لە پۆستێكی دا لە هەژماری تایبەتی خۆی كە خواكوڕك لەژێر ئەم هەواڵەدا بڵاوی دەكاتەوە، دەنووسێت”قسەکەم لەسەر ئەو پەیامە کورتەی مام جەلالە، لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن، لەسەر ئەو بنەمایە چەند ڕۆژێکە بەر لە ئێستا چەند ڕەخنەیەکم ئاراستەی چەند کاربەدەستێك کردووە، بەڵام دیارە نەك چاوەڕێی پاداشت نەبووم، بەڵکو خەریکە جارێکی تر سزا بدرێمەوە. كی ڕاستگۆیە؟ ئایا سکرتێری کۆچکردوو؟ یاخود ئەوانەی خۆیان بە خوێندکارەکەی مام دەزانن؟.

هەروەها ئەو كادیرەی یەكێتی دەشنووسێت”ئەگەر خوێندكاری مام بن، ناكرێت من لەسەر بیروڕای جیاواز و ڕەخنەگرتن سزا بدەن، ئەگەر لەسەر رەخنەگرتنیش خەڵك سزا بدەن، ئەوا نەك هەر خوێندكاری مام نەبوون، بەڵكوو نموونەی وەك ئێوەبوون ئەم دۆخەیان خولقاندووە”.

Back to top button