هۆگر مەلا نوری:بەوخودایەی كە تەنها خودای سۆران عومەر نیە پێشووڵەش هەوڵی رفاندنی سۆرانی نەداوە

هۆگر مەلا نوری رۆژنامەنووس بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، دوای دیاری كردنی هەڵبژاردنی عێراق هەڵمەتێكی درۆ و چەواشەكاری بۆ خەڵك جارێكی تر دەستی پێكردۆتەوە، جا ئەو دەلێت هەوڵی رفاندنی دراوە و ئەو دەلێت وابووە، ئیتر دەیان سەدانی سیناریۆی چەواشەكاری و درۆ و بوختان دەستی پێكردووە”.

ئەو رۆژنامەنووسە دەنووسێت، قەسەم بەو خودایەی كە تەنها خودای سۆران عومەر نیە و خودای هەموو مرۆڤایەتیە، پێشووڵەش هەوڵی رفاندنی سۆران عومەری نەداوە، ئەوەی هەیە تەنها بۆ چەواشەكاری و بەبازاركردنە چونكە سۆرانی كوری عومەری تەنها بەم چەواشەكاریانە و درۆ و بوختان ئێستا هەڵاتووە لەدەستی یاسا و دەیەوێت بازار بۆ بوون بە ئەندام پەرلەمانی لە بەغدا خۆش بكات”.

هۆگر مەلا نوری هەورەها ئەوەش ئاشكرا دەكات كە تەحدا دەكات ئەگەر سۆران عومەر لە ساڵی 2009وە، تاوەكو ئێستا یەك بەڵگە تەنها یەك بەڵگەی لەبەر دەستە با بیداتە دادگا، ئاخر تەنها یەك بەڵگە لەو هەموو درۆیەی كە كردوویەتی، تاوەكو ئێستا یەك بەڵگە لەبەر دەست بێت با بیداتە دادگا جگە لەدرۆ و بوختان و تۆمەت نەبێت”.

هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە دەشلێت، سۆران عومەر هەم لەرێگای دین و هەم لەرێگای درۆ و هەم لەرێگای بەكار هێنانی خودای مرۆڤەكان بازرگانی كردووە، ئاخر درۆ و بوختان لەلای ئەو چیە، گوایە هەوڵی رفاندنی دراوە، كێش گوایە پارتی لە سلێمانی هەوڵی رفاندنی داوە، قەسەم بەو خودایەی كە بەس خودای سۆران نیە و خودای كۆی مرۆڤایەتیە، پێشووڵەش هەوڵی رفاندنی نەداوە، ئاخر پارتی دێت لەسلێمانی تۆ دەرفێنێت بۆكوێ؟ بۆچی؟ ئاخر نابێت مرۆڤ یەك زەرەیە یەك زەرەیە كۆیلە نەبێـت و ئەقلی هەبێت، سۆران عومەرێكی پیاوی ئەو مخابەرات و ئەوی تر، چۆن لەناو سلێمانی دەرفێنرێت ئەی كە دوای رفێنرانی چی دەبێت؟دوای ئەوە چی دەبێت، بۆ كوێی ببەن و بۆچی؟ ئاخر نابێـت مرۆڤ لە حەیوان جیاواز تربێت و بیر لەوەها شتێك بكاتەوە؟

Back to top button