تڕەمپ سوپرایزی ھەیە

 

دیارە کاری سیاسی ئەوەندە پوختە بۆ دۆناڵد ترەمپ کە تەنانەت دوای لەدەستدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و جێهێشتنی کۆشکی سپیش واز لێناھێنێت.

سەرۆکی ” پێشوو ” ڕۆژی چوارشەممە کۆشکی سپی جێ دێڵیت و ڕێگەی بۆ جێنشینەکەی جۆ بایدن خۆش دەكات لە ڕۆژی دواتردا بە فەرمی وەک سەرۆکی ئەمەریکا دەست بەکار دەبێت .

بەڵام بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئەمریکا، ترامپ ملیاردێر کە دەیان ساڵە لە عەقاردا کاری کردووە، لە سیاسەت  دور ناکەویتەوە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کردووە، کە ترامپ لە دوای دەرچوونی لە کۆشکی سپی، لە ئامادەکاریدایە بۆ پێکهێنانی پارتییەکی سیاسی نوێ، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی کۆمارییەکەیدا ناکۆکیی دروست بوو

Back to top button