بایدن چی لە بڕیارەكانی تڕەمپ دەكات؟

 

وەک چاوەڕوان دەکرا، تیمەکەی جۆ بایدن-ی سەرۆکی هەڵبژێدراو، دووپاتیکردەوە، کە لە یەکەم ڕۆژی خولی ئەوەوە، پاکێجێک لە بڕیارەکان دەردەکات، کە کودەتایە لەسەر میراتی دۆناڵد ترامپی پێش خۆی.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بایدن لە کاتی دەست بەکاربوونیدا سوێندی یاسایی بخوات بەوەش دەبێتە 46 هەمین سەرۆکی ئەمریكا .

ڕاپۆرتەکانی هەواڵ لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ڕایانگەیاند بایدن لە یەکەم ڕۆژی خۆیدا لە نووسینگەی خۆی لە واشنتن زنجیرەیەک بڕیار دەدات.

بەر لە ڕاگەیاندنی فەرمی، ئەندامانی تیمەکەی بە ئاژانسی هەواڵی (AFP)یان وتووە، کە بایدن بڕیاری داوە 17 فەرمان جێبەجێ بکات کە دەبێتە هۆی پووچکردنەوەی ئەو ڕێوشوێنانەی کە پێشتر ئیدارەی ترامپ گرتویەتیەبەر.

Back to top button