وەزارەتی پلاندانان بەشداری چاکسازی دەکات و واژووکردنی گرێبەستەکانی حکومەت بە سیستم دەکرێت

 

بریکاری وەزارەتی پلاندانان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ئەوانیش وەک وەزارەتەکانی دیکەی حکومەت پشتیوانی چاکسازی دەکەن و هەوڵ دەدەن لە چەند بوارێکدا لە چاکسازی حکومەتیدا بەشدار بن .

زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەتی پلان دانان گوتی : :”ھاوشێوەی وەزارەتەکانی دیکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندانانیش دەیەوێت بەشدارییەکی سەرەکی بکات لە چاکسازییەکانی حکوومەت، یەکێک لەو بوارانەش، بابەتی واژۆکردنی گرێبەستەکانی حکوومەتە لەگەڵ کۆمپانیا و وەبەرھێن و ھەموو ئەوانەی کار و پڕۆژەیەکی گرنگیان پێدەدرێت، کە پێشووتر کەموکورتی لەو ڕووەوە ھەبووە “.

بەگوتەی بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان، ئەو ھەنگاوەی حکوومەت وێڕای ئەوەی گەندەڵی ناھێڵێت و زۆرترین کۆمپانیاش لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەشدار دەبن، ھاوکات داھاتیش بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە

Back to top button