یاسا سەرکێشییەکانی ترەمپی نایە گۆڕ ، کۆشکی سپی جێهێشت
ترەمپ و رۆیشت و جۆ بایدن دەسەڵاتی گرتە دەست .
دۆناڵد ترەمپ ، سەرەڕای سەرەڕۆیی و هەوڵی نانەوەی ئاژاوە لە کۆشکی سپی لە کاتی ڕادەستکردنی دەسەڵات ، بەڵام ناچار بوو کۆشکی سپی جێبێڵێت و داوا لە لایەنگرانیشی بکات ئارام بگرن .
دۆناڵد ترەمپ وەک پێشتر باسی کردبوو لە مەراسیمی دەستبەکار بوونی بایدن ئامادە نەبوو ، لە دوا گوتاری خۆشی‌دا لە بنکەی ئاسمانی ئەندرو بە رۆژنامە نووسانی گوت : هەمووشتێکمان لە مەیدانەکە جێهێشت ، بەڵام هیوادارم دابڕانێکی درێژخایەن نەبێت لە کۆشکی سپی .
تره‌مپ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه له دوای ئه‌ندرۆ جۆنسۆنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ساڵانی (1865 – 1869)ه‌وه، به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی دوای خۆی نه‌كات.