به‌هۆی بوونی بۆمبی چێندراو دادگای باڵای ئه‌مریكا چۆلكرا

 

له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی ده‌ست به‌كار بوونی 46ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن، سه‌رباری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی ئه‌منی به‌ گومانی بوونی بۆمب دادگای باڵای ئه‌مریكا چۆلكرا.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی بوونی بۆمبی چێنراو دادگای باڵای ئەمریکا چۆلکرا و پۆلیس شوێنی رووداوه‌كه‌ی ده‌وره‌ داوه‌.
هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ئێستادا مه‌راسیمی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ دۆنالد تره‌مپه‌وه‌ بۆ جۆبایدن به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ بێ ئاماده‌بوونی دۆنالد تره‌مپ .

Back to top button