بایدن لەدوای سوێندخواردنی: دهبمه سهرۆكێك بۆ ههموو ئهمهریكاییهكان و رێگه به رهگهزپهرستی نادهین
ئەمڕۆ چوارشەممە جۆ بایدن، دوای سوێندخواردنی یاسایی لە میانی ئاھەنگی دەستبەكاربوونی وەك 46ەمیین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە واشنتنی پایتەخت.
ئەمە خوارەوە گرنگترین قسەكانی بایدنن:
– بایدن: ئەمڕۆ ئاھەنگ بە سەرۆكەوتنی كاندێك لە ھەڵبژاردنەكان ناگێڕین، بەڵكو بە سەروەری و گوێدانە ویستی گەڵ.
– بایدن: دوا لە ئەمەریكاییەكان دەكەم یەكگرتوو بن لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ھاوبەشەكان لەوانەش پەتای كۆرۆنا و توندڕەوی.
– بایدن پێویستە لەسەرمان رووبەڕووی سەكەوتنی داخوازكارانی باڵانژادی سپی پێستی و تیرۆری ناوخۆی ببینەوە.
– بایدن: بە قۆناغێكی نا سەقامگیردا دەڕۆین و یەكگرتنیش تاكە رێگایە بۆ بەرەو پێش چوون.
– بایدن بەلاپەڕەكە وەلا بنێین و ناكۆكییەكان دەرباز بكەین و گوێ لە یەكتر بگرین.
بایدن: دەبێت ویلایەتە یەكگرتووەكان لەمەی ئێستا باشتر بێت.
بایدن: دەبێت ھەر ئەمەریكاییەك پابەند بێت بەبەرگریكردن لە راستی و شكستھێنانی درۆییەكان.
بایدن: سەرۆكەكانی پێشوومان ھەوڵیان درۆكان بقۆزنەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات.
بایدن: دەكەوینە نێو خراپترین قۆناغی پەتای كۆرۆنا و دەبێت وەك دەوڵەت سیاسەت بخرێتە لاوە لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسی ڤایرۆس.
بایدن: دەبێت جیاوازییەكان نەبنە ھۆكاری دابەشبوون و بەڵێن دەدەم سەرۆكی ھەمووان بم
بایدن: ئەمەریكا ھاوبەشی خۆ بۆ بەرەنگابوونەوەی ئاڵەنگارییە نوێیەكان دەگەڕێنێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییكردن لەگەڵ جیھاندا.