کونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر بەمەبەستی پیرۆبایی وێنه‌ی سه‌رۆك بارزانی و بایدن بڵاوده‌كاته‌وه‌

کونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی سوێندخواردنی 46 چل و شەشەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وێنه‌ی سه‌رۆك بارزانی و بایدن بڵاوكرده‌وه‌.

دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، کونسوڵی گشتی، به‌ چه‌ند وێنه‌كی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی و جۆبایدن بڵاوكرده‌وه‌.

دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، کونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر وێنه‌ سه‌رۆك بارزانی و بایدن به‌ یه‌كه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ نووسیوویه‌تی: سوێندخواردنی سەرۆکایەتی دەستپێکی خولێکی نوێی چوار ساڵەیە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا.

ئه‌م وێنانه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ دۆستایه‌تیه‌كی دێرین و په‌یوه‌ندی  نێوان سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ بایدن، هه‌روه‌ها پیشاندانی نیازپاكی و پشتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌مریكایه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان .

شایه‌نی باسه‌ کونسوڵی گشتی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: ئەمڕۆ، سەرۆک جۆ بایدن بە فەرمی سوێندی وەکو 46 چل و شەشەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خوارد.

 

Back to top button