سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له مه‌زلووم عه‌بدى ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى دايكيان، سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان، هيواى خواست خواى مه‌زن، گيانى خوالێخۆشبوو‌ى دايكيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هاوخه‌مييان ده‌ربڕى.