کۆشکی سپی هەنگاوی داهاتووی لەگەڵ ئێران ئاشکرادەکات

سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی هەنگاوی داهاتووی ئیدارەی ترەمپی لەبارەی پرسی ئێران ئاشکراکرد و رایگەیاند، بەڕێگای دپلۆماسی ئەمریکا بەردەوامدەبێت لەسەر دروستکردنی فشار لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بۆ ئەو مەبەستەش راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانە بیانییەکانمان دەکەین.

جین ساکی سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی چەند کاتژمێرێک دوای دەستبەکاربونی سەرۆک وجێگری سەرۆکی نوێی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا ئاشکرایکرد، ئەمریکا بەڕێگای دپلۆماسی بەردەوامدەبێت لەسەر دروستکردنی فشار لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بۆ ئەو مەبەستەش راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانە بیانییەکانمان دەکەین.

گوتیشی، ئەگەر ئێران پابەندبێت بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 کە تێیدا توانا ئەتۆمییەکانی سنوردارکراوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش پابەند دەبێت.

گوتیشی، سەرۆک بایدن رونیکردۆتەوە کە باوەڕی وایە لەڕێگای دپلۆماسییەوە سنوردارکردنی توانای ئەتۆمی ئێران درێژەپێدەدات و بەهێزیشی دەکات.

Back to top button