له‌كاتی به‌فربارین و به‌ستنی رێگه‌كان چۆن شۆفێری ده‌كه‌یت؟
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و به‌ستنی رێگه‌وبانه‌كان و خزانی ئۆتۆمبیله‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵک توشی رووداوی هاتوچۆ و كێشه‌ی زۆرده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌س چه‌ند رێنماییەک ده‌خاته‌ڕوو، کە گرنگه له‌كاتی به‌فربارین و به‌ستنی رێگه‌كان به‌كاربێت.
دەقی رێنماییەکانی هاتوچۆی سلێمانی:
– سه‌ره‌تا له‌كاتی به‌ستنی رێگه‌وبانه‌كان باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێل به‌كارنه‌هێنین و له‌ماڵه‌وه بمێنینه‌وه .
– له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه به‌فراویه‌كان و به‌ستووه‌كان ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خێرا نه‌ڕۆین و ئیستۆپی له‌ناكاو نه‌گرین له‌به‌رئه‌وه‌ی خزانه‌كه زیادده‌كات و ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌ده‌ستده‌رده‌چێت .
– به‌شێوه‌یه‌كی هێواش و له‌سه‌ر خۆ ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ده‌گۆڕین و به‌هێواشی پێ به بەنزیندا ده‌نێین
– دڵنیاده‌بینه‌وه له‌وه‌ی “تایه”ی ئۆتۆمبێله‌كانمان گونجاوه و ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كه‌م نه‌بوبێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی خزان زیادده‌كات .
– به‌كارهێنانی “گیره”یان زنجیر بۆ تایه‌كان خازان كه‌مده‌كاته‌وه و واده‌كات باشتر رێبكه‌ین .
– ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانمان تایبه‌تمه‌ندی جوڵه‌ی هه‌مو تایه‌كانی هه‌بوو 44x ئەوا به‌كاری ده‌هێنین و سودێكی زۆری ده‌بێت، داگیرساندنی دوگمه‌ی دژه خزان له‌ناو هه‌ندێك له ئوتومبیله‌كان به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ره .
– هه‌میشه دوری نێوان ئۆتۆمبێلی به‌رده‌مان ده‌پارێزین و لایتهكانمان هه‌ڵده‌كه‌ین .
– ده‌توانین له‌كاتی به‌ستنی ناوچه‌كان خوێ بڕژین و سودێكی زۆری بۆ نه‌به‌ستنی ڕێگه‌كان ده‌بێت.
– ده‌توانرێت سركه و خوێ و مادده‌ی كحول بۆ لابردنی سه‌هۆڵی سه‌ر شوشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌كاربهێنین.