کەشناسی هەرێم : بەفر بارین و باران بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر و كه‌ركووك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆكیش ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆكیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له سلێمانیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه‌كانى پارێزگاكه‌دا ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.