لهگهڵ دهستبهكاربونیدا له كۆشك، بایدن 17 بڕیاری واژوو كرد
دوای سوێندخواردن و دهستبهكاربونی وهك سهرۆكی نوێی ئهمریكا، جۆ بایدن له نوسینگهی سهرۆكایهتی 17 بڕیاری واژوو كرد كه میدیاكان به گرنگی دهزانن، بایدن چهند بڕیارێكی دۆناڵد ترهمپیشی ههڵوهشاندهوه.
بەشێک لە بڕیارە واژۆکراوەکان:
– رەتکردنەوەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی
– گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتننامەی پاریس، کە تایبەتە بە کەشوهەوای زەوی
– ناچارکردنی هەموو هاووڵاتییان بۆ بەستانی دەمامک بۆ ماوەی 100 رۆژ
– درێژکردنەوەی سڕکردنی دانەوەی قەرز لەلایەن قوتابیانەوە، کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا کارەکانیان نەماوە
– هەڵوەشاندنەوەی باری لەناکاو لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ مەکسیک
– هەڵوەشاندنەوەی پارەدارکردنی دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و مەکسیک
– هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پێنەدانی ڤیزا بە گەشتیارانی ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامی، کە هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێک بوون لەو وڵاتانە
– هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی بەکرێدانی زەوی لوتکەی باکووی زەوی بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی
– هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێک دژی پەنابەران و منداڵەکانیان
– دیاریکردنی رۆژی بوونی خۆی بە سەرۆک، بە رۆژی یەکێتیی نیشتمانیی ئەمریکا