کچەکەی قاسم سولەیمانی پەیامێک ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات
کچەكه‌ی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پەیامێکی ئاراستەی ترەمپ کرد و رایگەیاند، ترەمپ تۆ تێكشكای، تۆ دۆڕای.
لە جریوه‌یه‌كدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەر، زینه‌ب سوله‌یمانی، كچی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ تره‌مپی نوسیوه: بەڕێز ترەمپ، تۆ باوکمت کوشت، ئەو فەرماندەیەی شەڕی دژی تیرۆریستان و داعش و قاعیدەی دەکرد. ئەم کارەت تەنها بۆ ئەوە کرد تا پێت بڵێن تۆ پاڵەوانی.
زه‌ینه‌ب به تره‌مپ ده‌ڵێت: بەڵام تۆ تێكشکایت و دۆڕای، سەرەرای ئەوەی وەک پاڵەوان دەرنەکەوتی، به‌ڵكو ده‌بێت له ترسی دوژمنه‌كانت ژیان به‌سه‌ر به‌ریت.
ناوهێنانی ترەمپ بە “تیرۆریستەکەی ئەمریکا” و هێرشه‌كه‌ی کچەکەی سولەیمانی بۆ سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، لە پاش ئەوە دێت دوێنی چوارشەممە بە فەرمی جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و كۆتایی به دەسەڵاتی ترەمپ هێنا.