ژمارەی قوربانیانیان نیگەرانی لێكەوتەوە

 

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، عەبدولخالق ئەلعەزاوی ، ڕۆژی پێنجشەممە ، دوای هێرشەکانی سەر گەڕەكی تەیران لە بەغدا ، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنی کرد .

ئەلعەزاوی دەڵێت:”ژمارەی سەرەتایی قوربانیان گەیشتووەتە زیاتر لە 20 شەهید و چەندین بریندار، وە چاوەڕێی  بەرزبوونەوەی قوربانیان ھەیە چونکە لە ناوچەیەک دا بووە کە پڕە لە هاوڵاتیان.

ئەلعەزاوی، داوای کۆبوونەوەی ئەمنی کرد لە بەرزترین ئاستەکاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکاری هێرشەكە و گەڕان بەدوای نەخشەڕێگادا کە ئاسایش بۆ بەغدا و باقی پارێزگاکانی تر دابین بکات.

ھاوكات وتیشی:”ئەوەی لە مەیدانی تەیران ڕوویدا، نیشانی دەدات کە تیرۆر بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەمنی بۆ پایتەخت و هەموو پارێزگاکانی عێراق، وە شەڕمان لەگەڵ ئەو دا کۆتایی پێنەهاتووە”

Back to top button