سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ کەس و کاری قوربانییەکانی ئەمڕۆی تەقینەوەکانی بەغدا ، ئامادەیی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەک کە پێویست بێت

لە تویتەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە ،

“به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی به‌غدام بیست. هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان لەم کاتە سەختەدا. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک کە پێویست بێت”.

Back to top button