كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا
خواكوڕك
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه 12/2/2017 مایكڵ فاڵن وەزیری بەرگریی بریتانیا و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پیرمام كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ناوچه‌كه‌یان تاوتوی كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی مالپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، شانده‌كه‌ی یاوه‌ری وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیای ده‌كرد پێكهاتبوو لە فرانك بەیكر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و جۆن شارپ كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر و جەنەڕاڵ و ژمارەیەك ڕاوێژكاری سوپا و وەزارەتی بەرگریی بریتانیا.
لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی بریتانیا وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستان پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی لە سەرۆك بارزانی كرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆیشی بۆ كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە ڕاگەیاند. هەروەها پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتكردەوە.
هەر لەم دیدارەدا قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ خرایە بەر باس و گفت‌وگو و هەردولا بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی قۆناغی دوای داعش و تەحەدیاتی ئەو قۆناغە و ڕۆڵی پێكهاتەكان و حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێم و هاوپەیمانان هەروەها دابینكردنی ئاساییش و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی پارێزگای نەینەوا خستەڕوو.
لەو كۆبوونەوەەدا هەردوولا پێزانینیان بۆ هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی هەبوو و شاندی میوان جەختی لە بایەخی بەردەوامبوونی ئەو هەماهەنگییە كردەوە.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی سووریا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.