بارزانی بەشداری لە پەنجا و سێیەمین وەشانی کۆنگرە ئاسایشی میونشن دەكات

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ( مەسعود بارزانی ) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە (53) مین وەشانی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن دەكات، كە ئەو كۆنگرەیە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و وابریارە 17ی 2ی 2017 كوردستان بۆ میونشن جێ بێلێت بەمەبەستی بەشداری كردنی لەو كۆنگرەیە”.

سەرچاوەیەك لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بە میدیاكانی راگەیاندووە، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەشداری كردنی لە كۆنگرەی وەشانی ئاسایشی میونشن لەشاری میونشن وابریارە بارزانی 17ی ئەو مانگە كوردستان بۆ شاری میونشنی ئەلمانیا بەجێ بێلێت”.

 

شایانی باسە كۆنگرەی ئاسایشی میونشن زیاتر لە 500 كەسایەتی سیاسی بەشداری لەكۆنگرەكە دەكات و سەرۆك بارزانیش لەو كۆنگرەیەدا بەشداری دەكات كە وابریارە لە پەراوێزی ئەو كۆنگرەیەدا چەندین كەسایەتی سیاسی جیهانی و سەركردەكان ببینێت و بەرنامەی بەشداری كردی لە پانێلێكیش دەبێت لەژێر ناونیشانی جیۆپۆلەتیکی نوێ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست”.

Back to top button