بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژئاوای كوردستان و سوریای هه‌ژاند

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ وڵاتی توركیا و سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر، بوومه‌له‌رزیه‌ك له‌ رۆژئاوای كوردستان و سوریا روویدا.

ئاژانسی سانای سوری رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز وڵاتی سوریا و رۆژ ئاوای كوردستانی هه‌ژاند كه‌ له‌ دیمه‌شق و قامیشلۆ وچه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی سوریا هه‌ستی پێكراوه‌.

تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیاریه‌ك له‌ باره‌ی سه‌رچاوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ و زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌خراوه‌ته‌ روو.

Back to top button