له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی دوو هه‌فته 50چالاكوانی كورد له لایه‌ن ئێران ده‌ستگیر كراون
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو پرۆسه‌یه‌كی ره‌شبگیری له رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێكرد، ژماره‌یه‌ك چالاكوانی كوردی له رۆژئاوای كوردستان ده‌ست به‌سه‌ر كردن، به پێی ئامارێك ته‌نها له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو نزیکەی 50 چالاکوانی کورد دەستبەسەرکراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایانگه‌یاندووه كه له چه‌ند رۆژی رابردوو هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری بۆکان پێنج کەس و لە نەغەدەش کەسێکی تریان دەستگیرکردوە.
له لایه‌كی دیكه رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری له مافه‌كانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگه‌یاندووه، تائێستا نزیکەی 50 کەس لە چالاکوانانی مەدەنی و خوێندکاری زانکۆ دەستبەسەرکراون.هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە و شوێنی راگرتنیان نەزانراوە.
وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردبوەوە ساڵی رابردوو 258 چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرابوون.