وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ی سیتی پاس راده‌گه‌یێنین

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئامانجی رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی  گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و  به‌ تایبه‌ت ده‌رهێنانی كارتی زانیاری و لێدانی  لەزگەی ئۆتۆمبێلی تەكسی،  وەزیری گواستنەوە و گەیاندن  رایده‌گه‌ێنێت، ئەمساڵ پڕۆژەی (ستی پاس) رادەیەگەنین.

ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووه‌: پڕۆسەی پێدانی كارتی زانیاری و لێدانی لەزگە بۆ ئۆتۆمبێلەكانی تەكسی جێبەجێ دەكرێت، ئەوەش دوای وەستانی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەڵام لە ئێستادا پڕۆسەكە دەستی پێكردووەتەوە و ھەموو ئۆتۆمبێلێكی تەكسی پێویستە پابەند بێت بە دەرھێنانی كارتی زانیاریی ئۆتۆمبێلەكەی، لەگەڵ بەكارھێنانی لەزگەی تایبەت بە تەكسی.

 

وەزیری گواستنەوە و گه‌یاندن دەشڵێت: دوای كۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن، ماوەیەك دیاری دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆسەی پێدانی كارتی زانیاری و لەزگەی تەكسی، ھەر شۆفێرێكیش لەو ماوەیەدا پابەند نەبێت، ئەوا سزای بەدواوەیە، لەبەر ئەوەش داوا لە ھاووڵاتیان دەكەین ئەوانەی ئۆتۆمبێلی تەكسی بەكار دێنن، پابەندی بڕیاری حكوومەت بن.

 

ئانۆ جەوھەر روونیشی كردەوە: پڕۆژەی (ستی پاس) لە پێداچوونەوەی كۆتاییدایە و ئەمساڵ رایدەگەیەنین، تا كۆمپانیاكانی وەبەرھێنان بێن بۆ ئەوەی كاری تێدا بكەن.

Back to top button