وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م خۆی ته‌قانده‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌ ناوی نه‌خۆشی داوای كردووه‌ خه‌لكی هاوكاری بكه‌ن، دوای كۆبوونه‌وه‌ی خه‌لكی خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویاندا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س بریندار  بوون و ده‌یانی دیكه‌ش كوژران، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ سه‌ره‌تا وه‌ك نه‌خۆشێك خۆی ده‌رخستووه‌.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووه‌ ئەو خۆکوژەی ئەمڕۆ كه‌ له‌ كاتژمێر 10 و 20 خوله‌ی به‌یانی خۆی ته‌قانده‌وه‌  سەرەتا گوتویەتی نەخۆشم و باری تەندروستیم باش نیە داوای هاوكاری له‌ هاووڵاتیانكردووه‌، دوای ئەوەی خەلکی بەمەبەستی هاوکاری کردن لێی نزیک بوونەتەوە خۆی تەقاندۆتەوە.

شایه‌نی باسه‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌ویه‌كی به‌په‌له‌ی هێزه‌ ئه‌منه‌كانی  عێراقی رێكخست و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌و ئالوگۆڕكردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی به‌غدای داوه‌.

Back to top button