سەرچاوەیەك: خودا بكە بەغدا هێز بجوڵێنێت بۆ بیرە نەوتیەكانی كوردستان ئەوكات دەبینین
ماوەی چەند رۆژێكە چەند كەسێكی بەناو كورد لە بەغدا و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە بەغدا بەنیازە بەهێز بیرە نەوتیەكانی كوردستان كۆنترۆڵ بكات، ئەمە لە قسەی جاش پەرلەمانتارەكان تێپەریوە بۆتە گوتارێك بۆ تاقی كردنەوەی هەڵوێستی خەڵك لەو بارەیەوە، واتا وەك باڵۆنێكی سیاسی كار لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەی كاردانەوەكان ببینن”.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە پارتی بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” بێگومان ئەو قسەیەی كە دەكرێت تا ئێستا هەڵوێستی فەرمی حكومەتی عێراق و هیچ هێزێكی سیاسی عێراق نیە، چونكە ئەگەر هەرێم ئەوەندە بێ هێز بایە قسەی لەسەر نەدەكرا و پەلامار دەدرا، بێگومان هەرێم لەو پەری لاوازی دابوو خیانەت كرابوو، كوردستان لەناو شپرزەیەكی سەربازی بوو بەهۆی خیانەتی لایانێكی سیاسی لە 16 ئۆكتۆبەر ئینجا ئەوكات حكومەتی عێراق بەس كەلاكی كوژراوی بۆ چوویەوە، داستانی پردێ و سحێلا بینی”.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت، خودا بكە ئەو هەڵەیە بكات بەغدا ئەوكات رەوایەتی سیاسی و ناوچەی بەكوردستان دەبینرێت كە كەركووك و كۆی ناوچەكانی تر پێویستە كۆنترۆڵ بكرێـتەوە، چونكە ئەوەی ئەوان بانگەشەی بۆ دەكەن، بەكار هێنانی سوپا لە كێبركێی سیاسی و بەكار هێنانی هێزی دەوڵەت لەدژی پێكهێنەری دەوڵەتی دوای 2003 خودا دەرفەت دانی كوردە”.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت” ئەو ئەندام پەرلەمانتارانە ئیتر وردە وردە بەئاشكرا دەردەكەون كە ئەوانە جاشن و پیاوی ژێر قۆنەرەكانی دەسەڵاتی بەغدان، ئەوەش هێواش هێواش بەهیواوە ئاشكرا دەبن بۆ خەڵك، بۆیە نەك هەر تەمەننا دەكرێت بەغدا ئەوە بكات، بەڵكو ئەوە دەرفەتێكی گونجاوە، بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی كۆی ناوچەكانی كە بەخیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لەدەست دراون”.