بەریتانیا وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین به‌ مودێرنترین سوپا له‌ رۆژهەڵاتی ناوەراست

خواكوڕك

مایكڵ فاڵن وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیویانه‌ ناوچه‌یه‌كی زۆر فراوان له‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ڕزگار بكه‌ن.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ 12/2/2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوزای له‌ به‌ڕێز مایكڵ فاڵن وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا به‌‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی راگه‌یاند، پسپۆڕیی خۆیان پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌مۆدێرنكردنی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌. هه‌وره‌ها هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقیشی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ده‌ورووبه‌ریدا به‌رز نرخاند.
له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاسی شاندی میوانی كرد بۆ هاوكارییان له‌ بواری به‌مۆدێرنكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا و هیوای خواست ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییانه‌ به‌رده‌وام بن. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكات.

Back to top button